مەهدی ڕەشید، وەزیری سەرچاوە ئاوییەكانی عێراق ڕایگەیاند، "ڕەشنوسی پرۆتۆكۆڵی ئاویی كە بڕیارە لەگەڵ توركیا دانوستانی لەسەر بكەین ئامادەكراوە و بڕیاریشە لە 15ی ئەم مانگە سەردانی ئەو وڵاتە بكەین.
ئاماژەی بەوەشكردووە: ئەو ژمارانەی كە لەناو پرۆتۆكۆلەكەدا هاتووە بڕیارە بەشێوەیەكی ڕاستەقینە كاری لەسەر بكرێت كە تایبەتە بە پشكی عێراق لە ئاوی هەردوو ڕووباری دیجلە و فورات.
ئەوەشیخستەروو: ئەو هەنگاوەی كە لەئێستادا وەزارەتی سەرچاوە ئاوییەكان دەینێت پێشتر نەكراوە.
ئەوەشی خستەڕوو، "عێراق باوەڕی بەوە هەیە كە توركیا بە شێوەیەكی كارا لەو بوارەدا هاوكاریی عێراق بكات و ئیرادەیەكی سیاسی هەیە بۆ یەكلاییكردنەوەی ئەو دۆسیەیە.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP