پارەی ڕسوماتی تابلۆ نوێیەكە لەنێوان هەرێم و عیراق جیاوازە

عێراق
18:51 - 2022-05-24


بەڕێوەبەری گشتیی هاتوچۆی عێراق رایگەیاند" ڕسوماتی گۆڕینی تابلۆی نوێی ئۆتۆمبێل لە عیراق 50 هەزار دینارە، ئه‌مه‌لەكاتێكدايه‌ لە هەرێمی كوردستان دەگاتە 120 هەزار دینار. 


لیوا (تارق ئیسماعیل روبەیعی) بەڕێوەبەری گشتیی هاتوچۆی عیراق دەڵێت: سەرجەم تابلۆكانی ئۆتۆمبێل لەوڵات یەكدەخرێن و هاوشێوە دەبن، هەروەها زمانی عەرەبی و كوردی لادەبرێن له‌ تابلۆ نوییەكە بە ژمارە و نوسینی ئینگلیزی دەبێت.


ئاماژەی بەوەشكردووە رسوماتی تابلۆ نوێیەكە لە عیراق 50 هەزار دینارە، بەڵام لە هەرێمی كوردستان ڕسوماتەكە دەگاتە 120 هەزار دینار.   
باسی لەوەشكردووە، لەم هەفتەیە یاخود هەفتەی داهاتوودا دەست بە چاپكردن و پێدانی تابلۆی نوێ بە شۆفێران دەكرێت.   


ئه‌مه‌ له‌كاتێكدايه‌ نزیكەی مانگێكە لە هەرێمی كوردستان پێدانی تابلۆ نوێیەكە دەستیپێكردووە، ئەگەرچی بەگوێرەی ڕێنمایی وەزارەتی ناوخۆ ڕسوماتی تابلۆكە 60 هەزار دینارە، بەڵام 75 هەزار لە هاوڵاتیان وەردەگیرێت، جگە لەوەی ئەگەر شۆفێرێك ئۆتۆمبێلەكەی بەناوی خۆیەوە بێت و ساڵانەكەی تەواو نەبوبێت، واتە تەنها كاری گۆڕینی تابلۆكە بكات ئەوا دەبێت 120 هەزار دینار بدات.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP