وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی عیراق، وه‌ڵامی ڕاپۆرته‌كه‌ی بانكی نێوده‌وڵه‌تی دایه‌وه، سه‌باره‌ت به‌ئاستی خوێندنی خوێندكارانی عیراق و، جه‌ختیكرده‌وه، كه‌بانكه‌كه هییچ ده‌سه‌ڵاتێكی نییه بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی دۆخی په‌روه‌رده‌یی، یان په‌روه‌رده‌ی عێراق.
حه‌یده‌ر فاروق وته‌بێژی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕوونیكردوه‌ته‌وه: ئه‌وه‌ی له‌ڕاپۆرته‌كه‌دا باسكراوه گوایه خوێندكاره عێراقیه‌كان تێناگه‌ن چی ده‌خوێنن نادادپه‌روه‌رییه به‌رامبه‌ر به‌خوێندكارانی عێراق، كه به‌زیره‌كی و تێگه‌یشتن جیاده‌كرێنه‌وه. وته‌بێژه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی عیراق، پرسیاری ئه‌وه‌شیكردووه: ساڵانه هه‌زاران خوێندكار چۆن وه‌ڵامی پرسیاره وزاریی و فیكرییه‌كان ده‌ده‌نه‌وه ئه‌گه‌ر تێناگه‌ن.
باسی له‌وه‌شكردووه: وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده سه‌ره‌ڕای قه‌یرانه‌كان توانیویه‌تی له‌گه‌ڵ پرۆسه‌ی په‌روه‌رده‌دا بگونجێت به‌ڵگه‌كانیش بریتین له‌ڕێژه‌ی به‌رزو كێبڕكێ بۆ گرووپه پزیشكییه‌كان و پزیشكی ددان و ئه‌ندازیاری و نوێنه‌رایه‌تییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی عێراق.
پێشتر بانكی نێوده‌وڵه‌تی له راپۆرتێكدا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كردبوو، كه له‌سه‌دا 90ی خوێندكارانی سه‌ره‌تایی تا پۆلی سێ له‌عیراق تێناگه‌ن له‌و وانانه‌ی كه ده‌یخوێنن.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP