ئەنبارـ لە پەلامارێكی داعشدا ئەفسەرێك و دوو سەرباز كوژران

عێراق
08:29 - 2021-01-11

شەوی رابردوو، لەكاتی گەڕانەوەیان بۆسەر ئەركەكانیان لە رێگەی خێرای روومادی لەنزیك گوندی دراعمە لەپارێزگای ئەنبار ئۆتۆمبێلێك سوتێنراو ئەفسەرێك و دوو سەرباز كوژران.
نەعیم ئەحمەد چالاكوان لەسنوری پارێزگای ئەنبار لەو بارەیەوە وتی: ئەو ئەفسەرەو دوو سەربازەكە گەڕاونەتەوە بۆ سەر ئەركەكانیان، لەلایەن داعشەوە تەقەیان لێكراوەو ئۆتۆمبێلەكەیان گوللــەباران كراوە.
وتیشی: بەو هۆیەوە ئۆتۆمبێلەكە ئاگری گرتووەو هەر سێكیان سوتاون و گیانیانلەدەستداوە.
ئەوەشی ئاشكراكرد: ئەفسەرەكە پلەی ملازم بووەو تازە لە ساڵڕۆژی سوپای عیراقدا پلەكەی پێدراوەو ناوی ملازم موسلم عەقیل بووە.
باسی لەوەشكرد: رووداوەكە درەنگانی شەوی رابردوو بووەو لەرێگەی خێرایی رومادی و لەنزیك گوندی دراعمە بووە.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP