سەرۆك كۆمار رۆڵی ئەدیب و رۆشنبیران لە چارەسەركردنی كێشەكان بەرزدەنرخێنێت

عێراق
15:28 - 2021-01-12


سەرۆك بەرهەم رۆڵی ئەدیب و رۆشنبیرانی بە گرنگزانی لە چارەسەركردنی كێشەكانی وڵات و هاووڵاتیان.
د. بەرهەم ساڵح، سەرۆك كۆماری عێراق ئەمڕۆ سێشەممە ٢٠٢١/١/١٢ لە كۆشكی بەغداد پێشوازیكرد لە شاندێك كە پێكهاتبوون لە ژمارەیەك ئەدیب و رۆشنبیران.
لە سەرەتای دیدارەكەدا سەرۆك كۆمار جەختیكردەوە لەپێویستی خستنەگەری هەوڵەكان لە پێناو پێشكەشكردنی پشتیوانی و گرنگیدان بە ئەدیب و رۆشنبیران و هونەرمەندان، وەك پشتیوانییەك لە بەرهەمهێنانی كارە هونەری و ئەدەبی و فكرییەكان و ئەنجامدانی فیستڤاڵ و دیدگا رۆشنبیرییەكان.
هەر لە دیدارەكەدا سەرۆك كۆمار ئاماژەیكرد بەو رۆڵە گەورەییەی كە دەكەوێتە ئەستۆی ئەدیب و رۆشنبیران لە چارەسەركردنی كێشەكانی وڵات و هاووڵاتیان لە رێگەی بەرهەمە رۆشنبیرییەكان، هاوكات رۆڵی رۆشنبیرانی بە گرنگ زانی بۆ گێڕانەوەی پێگەی وڵات لە ناوەندی شارستانی و رۆشنبیرییەكان.
لە بەشێكی دیكەی دیدارەكەدا سەرۆك بەرهەم گوێی گرت بۆ گفتوگۆی ئەندامانی شاندەكە لەبارەی ئەو ئاستەنگانەی كە رووبەڕووی كاری ئەدیب و رۆشنبیران و رۆژنامەنووسان و هونەرمەندان دەبێتەوە لە عێراق، هەروەها پشتیوانی سەرۆك كۆماریان بەرزنرخاند لە پاڵپشتیكردنی ناوەندە رۆشنبیرییەكان.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP