وا بڕیارە سبەینێ چوارشەممە 13-1-2021، ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق دانیشتنی ژمارە 35 ساز بكات و خوێندنەوەی دووەم بۆ ژمارەیەك پرۆژە یاسا ئەنجام بدات.
فەرمانگەی راگەیاندنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق ئەمڕۆ سێشەممە 12ی كانوونی دووەم، لە بڵاوكراوەیەكدا رایگەیاندوە: سبەینێ رۆژی چوارشەممە 13ی كانوونی دووەمی 2021، سەعات 3ی پاشنیوەڕۆ ئەنجومەنی نوێنەران 35هەمین دانیشتنی خۆی سازدەكات.
بڵاوكراوەكە ئەوەشی راگەیاندووە، دانیشتنەكەی سبەینێ 9 بڕگە لەخۆدەگرێت، 5 لەبڕگەكان تایبەت دەبێت بەدەنگدان بە ژمارەیەك پرۆژە یاسا و گرنگترینیان بریتییە لە دەنگدان بە پرۆژە هەمواری سێیەمی یاسای ژمارە 185ی ساڵی 1969ی ژمێریاران و ووردبینیكەران، ئاماژەشیداوە لە بڕگەكانی تری بەرنامەی كاری دانیشتنەكەدا خوێندنەوەی دووەم بۆ دوو پرۆژە یاسا دەكرێت.
ئاماژەشیداوە، دانیشتنەكە بۆ تاوتوێكردنی پرۆژە یاسای بودجەی فیدڕاڵی عیراق بۆ ساڵی دارایی 2021 بەردەوام دەبێت.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP