كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكان لە عیراق سەبارەت بە ژمارەی ئەو حزب و لایەنانەی كە داوایان پێشكەش كۆمسیۆنەكە كردووە بۆ هەڵبژاردنی عیراق لە راگەیاندراوێكیدا ئاشكرایكردووە: 433 حزب داوایان پێشكەش كردووە بۆ تۆماركردنی ناوەكانیان لە كۆمسیۆن، لەو ژمارەیەش 225 حزب پەسەندكراون و تۆماركراون.
ئاماژەی بەوەشكرد: 63 حزبی نوێ دامەزراون و داوای تۆماركردنیان لە كۆمسیۆن كردووە.
بەپێی راگەیانراوەكەی كۆمسیۆن 128 حزب وەرنەگیراون و ناویان تۆمارنەكراوە، 17 حزب خۆیان داوای كشانەوەیان لە تۆماركردن كردووە، ئاشكراشیكرد: لەهەڵبژاردنی ئەمساڵدا 25 ملیۆن هاوڵاتی عیراقی مافی دەنگدانیان هەیە و لە نێویشیاندا ئەو كەسانەی 2003 لەدایكبوون.
ئەمە لە كاتێكدایە كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكان لە عیراق رایگەیاند: لە 9 تا 16ی ئەم مانگە وادەی تۆماركردنی حزب و لیست و قەوارە سیاسییەكانی بەشداربووی هەڵبژاردنە پەرلەمانییە پێشوەختەكەی 6 ی حوزەیرانی ئەمساڵی عیراقە و لە 9ی مانگیشەوە تا 28 ی ئەم مانگە وادەی خۆتۆماركردنی كاندیدەكانی پەرلەمان دەبێت.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP