وەزیری نەوتی عیراق: پێشبینی دەكەین نرخی نەوت بگاتە 60 دۆلار

عێراق
08:41 - 2021-01-16

وەزیری نەوتی عێراق هەواڵێكی خۆش لەبارەی نرخی نەوت رادەگەیەنێت و دەڵێت " لە چارەكی دووەمی ئەمساڵدا نرخی بەرمیلێك نەوت دەگاتە 60 دۆلار."  
ئیحسان عەبدولجەبار لە لێدوانێكیدا بۆ ڕۆژنامەی سەباحی فەرمی عێراقی ئەوەی خستوەتەڕوو كە، لەئێستادا یەك بەرمیل نەوتی عێراقی بە 53 دۆلار دەفرۆشرێت.  
جێی ئاماژەیە دوێنێ لەگەڵ داخستنی بازاڕەكاندا، نرخی نەوتی خاو دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی، یەك بەرمیل نەوتی خاو لە 57 دۆلارەوە بۆ 54 دۆلار دابەزی.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP