مانی بوه باڤاری
یانه‌ی بایرن میونخ سه‌ركه‌وتووانه پرۆسه‌ی گواستنه‌وه‌ی سادیۆ مانی سه‌نیگالی و یاریزانی یانه‌ی لیڤه‌رپولی گواسته‌وه، ئه‌ویش پاش چه‌ندین جه‌وله‌ی چڕ‌و پڕی دانوستان و گفتوگۆكردن. له‌وباره‌یه‌وه یانه باڤارییه‌كه له به‌یاننامه‌یه‌كدا بڵاویكرده‌وه سادیۆ مانی پشكنینه پزیشكییه‌كانی ئه‌نجامداو بۆ ماوه‌ی 3 ساڵ درێسی تیپه‌كه‌مان ده‌پۆشێت. مانی له ساڵی 2016 وه له ریزی یانه‌ی لیڤه‌رپول یاریده‌كرد و چه‌ندین ده‌ستكه‌وتی به‌ده‌ستهێنا و ئاستێكی نمونه‌یشی پێشكه‌شكرد. گواستنه‌وه‌ی مانی هاوكاته له‌گه‌ڵ ده‌نگۆی رۆیشتنی رۆبێرت لیڤاندۆڤسكی له یانه باڤارییه‌كه‌وه بۆ یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP