هانسی فلیک: دەبێت لە سەرەتاى وەرزى نوێوە بە بەهێزى دەربکەوین

وەرزش
15:42 - 2024-07-23

سەبارەت بە ئامادەکارییەکانیان بۆ وەرزى نوێ فلیکى تەمەن 59 ساڵان و راهێنەرى یانەى بارسێلۆنا وتى: لە یەکەم رۆژى دەس بە کار بونمەوە وەک راهێنەرى یانەى بارسێلۆنا، بە تەواوى یاریزانەکانم وتوە، پابەند بونم دەوێت بە راهێنانەکانەوە، هەروەها دەبێت توانایەکى جەستەى باشیان هەبێت، وە بنەمایەکى سەرەکى تیپەکەم دەبێت، وە دەبێت زانیاری تەواوەتیان هەبێت لەسەر لایەنى تەکنیکى و تەکتیکى، چونکە تۆپی پێ تەنها یاریکردن نییە، وە بەسەرجەم یاریزانەکانم وتوە دەبێت وەک یاریزانانى هەڵبژاردە بەشداربوەکانى یۆرۆ بیر بکەنەوە، کە تیپە بچوکەکان چۆن بەرگریەکى بەهێزیان دەکرد و دەیانزانى لە چى کاتێکدا کارتى فشاریان بەکار دەهێنن.

لە بەردەوامى قسەکانیدا، راهێنەرە نوێیەکەى یانە کەتەلۆنیەکە ئەوەشى وت:  بۆ من راهێنان زۆر پێویستە و لەوێدا دەتوانن پەرەى زیاتر بە تواناکانیان بدەن و لەگەڵ تیپەکەدا، تێگەیشتنى زیاتر دروست بکەن، لە مەشقەکاندا فۆکسی تەواوەتى دەکەمە سەر ئەوەى یاریزانەکانم لەگەڵ تۆپدا چۆن مامەڵە لەگەڵ یەکتر بکەن، وە کاتێکیش کە تۆپیان پێ نییە، دەبێت چۆن مامەڵە بکەن، کە راهێنانیان بە باشى کرد، وە بە باشى خۆیان ئامادە کرد، ئەو کاتە بردنەوەش نزیک دەبێت، لە ئێستادا تیمێکى نوێمان هەیە، کەسانى شارەزا و لێهاتوو لە ستافى هونەرین، ئەمە بۆ یانەکە و بەشێکی یاریزانەکانیش شتێکى نوێ دەبێت، دەبێت لە هەفتەى یەکەمى وەرزى نوێوە بە باشى و بە گەورەى دەربکەوین.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP