گۆندۆگان داهاتووى خۆى یەکلاکردەوە

وەرزش
15:01 - 2024-07-24

ماوەى چەند رۆژێکە ناوى ئێلکاى گۆندۆگانى یاریزانى یانەى بارسێلۆنا، بە پەیوەندیکردن بە چەند یانەیەکى خولى رۆشنى سعوودى و قەتەڕیەوە بەستراوەتەوە، بەڵام راپۆرتە رۆژنامەوانیەکانى ئیسپانیا، هەڵوێستى یاریزانەکە ئاشکرادەکەن، رۆژنامەى سپۆڕت بڵاویکردۆتەوە: گۆندۆگانى ئەڵمانى نایەوێ ریزەکانى یانە کەتەلۆنیەکە جێبهێڵێت و دەیەوێت لە یاریکردن لە ئەوروپا بەردەوام بێت، هەروەها یاریزانەکە ئاماژەى بەوەش کردوە، چەندین یانە بۆ گواستنەوەى لەسەر هێڵن، رۆژناەى سپۆرت لە درێژەى هەواڵەکەیدا، ئاماژەى بەوەش کردوە: گۆندۆگانى تەمەن 33 ساڵان، بە بەرپرسانى یانەکەى وتوە، پابەندى گرێبەستەکەى دەبێت و تا هاوینى ساڵى 2025 دەیەوێت درێسى بلوگرانا بپۆشێت، پاش کۆتایی هاتنى بۆندەکەشى بریاریی کۆتایی خۆى دەدات.
ئێلکاى گۆندۆگان، لە یەکەم وەرزیدا لەگەڵ یانەى بارسێلۆنا، 5 گۆڵى بۆ یانەکەى هەرێمى کەتەلۆنیان تۆمارکردوە و 14 ئەسیستیشى بۆ هاوڕێکانى کردوە.


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP