فه‌رمانده‌ خۆبه‌خشه‌كه‌ی قه‌ره‌چوغ : خه‌ڵاته‌كانى هاوپه‌يمانان بۆ ئێمه‌ شه‌ره‌فێكى گه‌وره‌ن

کوردستان
22:58 - 2022-06-22

فه‌رمانده‌ خۆبه‌خشه‌كه‌ی قه‌ره‌چوغ : خه‌ڵاته‌كانى هاوپه‌يمانان بۆ ئێمه‌ شه‌ره‌فێكى گه‌وره‌ن كه‌ به‌رامبه‌ر داعش وه‌ستاوينه‌ته‌وه‌ و به‌رده‌واميش ده‌بين 
خەڵاتی هێزەکانی هاوپەیمانان (‌COALITION‌)
پێشمەرگەکانمان چەندین جار لەلایەن هاوپەیمانانەوە خەڵات کراون ‌‌

لەپێنج ساڵی ڕابردوودا لەلایەن هێزەکانی هاوپەیمانانه‌وه‌  چەندین جار ڕێزلێنانمان بۆ کراوەو پشتیوانی کراوین بەرامبەر خۆڕاگری و بەرگریمان بەرامبەر تیرۆرستانی داعش

سوپاس بۆ خوداو بۆ جوتیارانی ناوچەکەو بۆ پێشمەرگە خۆبەخشەکان بەبێ بەرامبەر پشتیوانمان بوونە و توانيومانه‌ شان بەشانی هاوپەیمانان و بەشێک لەهێزە عێراقیەکان شاخی قەرەچوغ بکەین بەدۆزەخی تیرۆرستان و نەمان هێشت پلانە گڵاوەکانیان لەسنورەکە جێ بەجێ بکەن

ئەم ڕێزەی دانیشتوانی ناوچەکەو هاوپەیمانان بۆ ئێمە شەرەفێکی گەورەیەو بەڵێن دەدەین تا داعش لەسنورەکەمان بن شەوو ڕۆژ لەسەنگەردا دەبین دژيان .

غـازی فیصـل
22/6/2022

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP