جارێكی دیكه، هه‌وڵه‌ده‌درێت گۆڕانكاریی له‌نرخی دۆلار به‌رامبه‌ر دینار بكرێت. كه له‌ماوه‌ی ڕابردوودا، به‌های دینار به‌رامبه‌ر دۆلار كه‌مكرایه‌وه. له‌و ڕووه‌وه، د.نه‌رمین مه‌عروف، ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی و كاروباری ئابوری ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ڕاگه‌یاند، له‌چه‌ند ڕۆژی ڕابردوو، ژماره‌یه‌ك له‌ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران، ئمیزایان له‌سه‌ر یاداشتێك كردووه، تاكو نرخی دینار، بگه‌ڕێته‌وه پێش بڕیاره‌كه‌ی دووساڵی ڕابردوو، كه 100دۆلار له 120هه‌زاره‌وه، بۆ 148هه‌زار دینار به‌رزكرایه‌وه. ووتیشی، داواكاری ئه‌و په‌رله‌مانتارانه، زیاتر ده‌چێته چوارچێوه‌یه‌كی سیاسیی و، ڕاكێشانی سۆزی جه‌ماوه‌رو ده‌نگده‌ر. چونكه له‌بنه‌ڕه‌تدا بابه‌ته‌كه ئابوورییه‌و، په‌یوه‌ندی به‌بانكی ناوه‌ندی عیراقه‌وه هه‌یه نه‌وه‌ك په‌رله‌مان و په‌رله‌مانتاران. هاوكات به‌دووریشی زانی، ئه‌وهه‌وڵه‌ی ئه‌ندامانی په‌رله‌مان، كه‌ژماره‌یان ده‌گاته 100په‌رله‌مانتار سه‌ركه‌وتوو بێت. به‌و پێیه‌ی، پێشتریش هه‌وڵی له‌وجۆره هه‌بووه، به‌ڵام سه‌ركه‌وتوو نه‌بوون. ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، ئه‌گه‌ر له‌داهاتوو حكومه‌تێكی به‌هێز دروستبكرێت و، فشارێكی زۆر له‌بانكی ناوه‌ندی بكات، گۆڕانكارییه‌كه جێبه‌جێده‌كرێت.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP