ڕێگه‌كانی ڕزگاربوون له ڕه‌شبینی وات لێده‌كات مرۆڤێكی باشتر بیت، ڕێگه‌ی شكست مرۆڤێكی لاوازت لێ‌دروست ده‌كات و هه‌سته نه‌رێنییه‌كانت تێدا ده‌چێنێت و به هه‌موو دڵت كارلێكیان له‌گه‌ڵ ده‌كات، ئه‌مه‌ش به تێپه‌ڕبوونی كات ده‌تبات بۆ ئه‌وه‌ی ببیته كه‌سێكی ڕه‌شبین، به‌ڵام ئه‌وه‌ی هه‌یه ڕێگه‌ی ده‌ربازبوونه له ڕه‌شبینی؟ زۆر كه‌س ئه‌م پرسیاره‌یان هه‌یه، به‌تایبه‌ت له‌سایه‌ی ئه‌م رۆژگاره سه‌خته‌دا كه وامان لێده‌كات هه‌ست به بێده‌سه‌ڵاتی و پشتگوێ خستن بكه‌ین.
بۆئه‌وه‌ی زاڵبیت به‌سه‌ر ره‌شبینیدا ده‌بێت سه‌ره‌تا رێگه‌ی سه‌ركه‌وتن هه‌ڵبژێریت و هه‌وڵه شكستخواردووه‌كانی پێشووت وه‌لابنێیت و لایه‌نی گه‌ش و روونی كه‌سایه‌تیت بدۆزیته‌وه، خۆشاردنه‌وه له‌ناو پۆشاكی ڕه‌شبینیدا مرۆڤی ته‌مبه‌ڵ و چه‌قبه‌ستووت لێ درووستده‌كات ، كه ئه‌سته‌مه پشتی پێ ببه‌سترێت، چونكه كه‌سێكه متمانه‌ی به‌خۆی نییه، بۆیه ده‌بێت به‌ره‌نگاریی بیركردنه‌وه نه‌رێنییه‌كانت ببیته‌وه و خۆت له سێبه‌ری ڕه‌شبینی ڕزگار بكه‌یت.
ڕه‌شبینی چییه؟
ڕه‌شبینی بریتییه له كۆمه‌ڵێك بیركردنه‌وه‌ی نه‌رێنی كه فشارده‌خه‌نه سه‌ر مرۆڤ و كارلێكی له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ن و ناچاری چۆكدادانی ده‌كه‌ن، هه‌رچه‌نده هه‌موومان به درێژایی ڕۆژ ئه‌زموونی ئه‌و جۆره بیر و هه‌سته نه‌رێنیانه ده‌كه‌ین، به‌ڵام مرۆڤی ره‌شبین كاتێكی زۆر سه‌ختی هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی تێبگات له‌وه‌ی كه له‌دۆخی ره‌شبینیدایه .
هۆكاره‌كانی ڕه‌شبینی بیركردنه‌وه‌ی هه‌ڵه كه‌سی ڕه‌شبین ڕووبه‌ڕووی دۆخێكی گشتاندنی نه‌رێنی ده‌بێته‌وه كه له ئه‌نجامی كه‌ڵه‌كه‌بوونی ئه‌زموونه نه‌رێنییه‌كانی ڕابردوو به‌هۆی به‌ركه‌وتنی فشاره‌كان، یان وه‌رگرتنی زانیاری ناڕێك و تێڕوانینی هه‌ڵه، له‌باره‌ی ژیانه‌وه ،وه‌ك ئه‌وه‌ی پێیوابێت جیهان ته‌نها ماڵ و شوێنی نه‌هامه‌تی بێت.
لاوازی و بێتوانایی: خۆشبه‌ختی كاتێك رووتتێده‌كات ئه‌گه‌ر به‌دوایدا بگه‌ڕێیت، بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رنجت ڕابكێشیت بۆ شته ئه‌رێنییه‌كان، ده‌بێت به‌دوایدا بگه‌ڕێیت و كرده‌ی به‌خته‌وه‌ری پراكتیزه بكه‌یت، چاوه‌ڕوانیكردنی هاتنی به‌خته‌وه‌ری بۆ لات خه‌ونێكی به‌تاڵه ئه‌گه‌ر خۆت هه‌نگاوی بۆ نه‌نێی.
له‌ده‌ستدانی متمانه به‌خۆبوون: مرۆڤی ڕه‌شبین ئه‌وكه‌سه‌یه كه متمانه‌ی به‌خۆی نییه بۆ گۆڕینی ڕه‌وتی ژیانی، به دڵنیاییه‌وه ئه‌مه‌یش ڕووبه‌ڕووی مۆته‌كه‌ی خه‌مۆكی ده‌كاته‌وه .
نه‌بوونی پاڵنه‌ر بۆ گۆڕانكاری: مرۆڤی ڕه‌شبین كه‌سێكه كه ئیراده‌یه‌كی نییه و ته‌سلیم ده‌بێت به بارودۆخی ده‌ره‌كی، و خێرا وه‌ڵامی سه‌رنجه‌كانی ده‌وروبه‌ری ده‌داته‌وه له ئه‌نجامی كه‌می متمانه به‌خۆبوونی، هه‌روه‌ها ناتوانێت له‌وكه‌سانه داببڕێت كه سووكایه‌تی پێده‌كه‌ن و كه‌رامه‌تی بریندارده‌كه‌ن.
ته‌ركیزكردن له‌سه‌ر ئه‌زموونه خوددییه‌كان: كه‌سانی ڕه‌شبین بیر له زۆر شتی نه‌رێنی ده‌كه‌نه‌وه، وه‌ك بیرهێنانه‌وه‌ی ئه‌زموونه پڕ له ئازاره‌كانیان، ده‌رفه‌ته له‌ده‌ستچووه‌كانیان، یان پڕۆژه سه‌رنه‌كه‌وتووه‌كانیان، ئه‌وان هه‌میشه مه‌یلیان بۆ دۆزینه‌وه‌ی كێشه‌یه‌ك هه‌یه بۆ هه‌موو چاره‌سه‌رێك، بۆیه ئه‌گه‌ر بته‌وێ چاره‌سه‌رێك بۆ گرفته‌كانیان بدۆزیته‌وه ، ئه‌وان فۆكه‌سیان له‌سه‌ر كێشه‌كه ده‌مێنێته‌وه، ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی ته‌شه‌نه‌كردنی كێشه‌كه.
هاوڕێی نه‌رێنی نزیكبوونه‌وه‌ی كه‌سی ره‌شبین له كه‌سێكی نه‌رێنی دۆخه‌كه خراپتر ده‌كات، بۆیه پێویسته له‌م كه‌سانه دوور بكه‌ویته‌وه و له كه‌سانێك نزیك ببیته‌وه كه وزه‌ی ئه‌رێنی به‌رهه‌م ده‌هێنن كه ده‌یانه‌وێت ژیانێكی ئارامتر و خۆشتر بژین.
ڕێگه‌كانی ڕزگاربوون له ڕه‌شبینی
بیركردنه‌وه نه‌رێنییه‌كانت بگۆڕه به بیركردنه‌وه ئه‌رێنییه‌كان: ئه‌و شتانه بدۆزه‌ره‌وه كه دڵخۆشت ده‌كه‌ن، وه‌ك چۆن مرۆڤ هه‌میشه توانای نوێكردنه‌وه‌ی بیركردنه‌وه‌كانی هه‌یه به په‌ره‌پێدانی شێوازی بیركردنه‌وه و گۆڕینی دیدگای ڕه‌شبینانه به دیدێكی پڕ له ژیان و هیوا.
لیستێكی سوپاسگوزاری دروست بكه: ته‌ركیز بكه له‌سه‌ر ئه‌و شتانه‌ی كه هه‌ته و سه‌یری بكه له‌بری ئه‌وه‌ی به‌دوای ئه‌و شتانه‌دا بگه‌ڕێیت كه كه نیته، سوپاسگوزار به بۆ هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی كه هه‌ته و شانازی پێوه بكه و هه‌وڵبده بۆ گه‌شه‌كردن.
شكست قبوڵ بكه: مه‌رج نییه تاقیكردنه‌وه‌ی شته‌كان به مانای ده‌ستكه‌وتی گه‌وره‌ی راسته‌قینه بێت، له‌ده‌ستدانی هه‌ندێك شت و قبوڵكردنیان زۆر گرنگه، بۆیه دڵنیابه واز له ته‌ماشاكردنی پاشه‌كه‌وته‌كان بهێنیت و دواتر بیانگۆڕه بۆ هه‌لی گه‌وره بۆ سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره.
ئه‌وانی تر دڵخۆش بكه: گرنگیدان به كه‌سانی تر و هه‌وڵدان بۆ دڵخۆشكردنیان ئه‌گه‌ری ڕه‌شبینی كه‌مده‌كاته‌وه، بۆیه ده‌بێت له خۆته‌وه ده‌ست پێبكه‌یت و ڕێز له ده‌وروبه‌رت بگریت بۆ ئه‌وه‌ی زیاتر هه‌ست به ڕازیبوون و خۆ قبوڵكردن بكه‌یت..
به ئه‌رێنییه‌وه له‌گه‌ڵ خۆتدا بدوێ : ئێمه خراپترین دوژمنی خۆمانین، ئێمه یه‌كه‌م كه‌سین كه له ڕێگای به‌خته‌وه‌ریمان ده‌وه‌ستین، ئه‌گه‌ر ده‌ته‌وێت سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنیت، ده‌بێت سه‌ره‌تا خۆت قبوڵ بكه‌یت، و به شانازییه‌وه باسی خۆت بكه‌یت.
ئاماده‌كردن / كه‌میله عوسمان
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP