دوای وه‌رگرتنی ره‌زامه‌ندیی
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی، بڕیاره به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هاتوچۆی كه‌ركوك، لیژنه‌ی
پشكنینی چاو له نێو بینای به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه بكاته‌وه.
له‌و باره‌یه‌وه، عه‌مید
ئیسماعیل به‌ڕێوه‌به‌ری هاتوچۆی كه‌ركوك به كه‌ناڵی كه‌ركوكی راگه‌یاند، ره‌زامه‌ندیی
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستییان وه‌رگرتوه تا لیژنه‌ی پشكنینی چاو له‌نێو به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه
بكه‌نه‌وه.
ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌شكرد،
دوای كردنه‌وه‌ی به‌شی پشكنینی چاو له‌نێو به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه،هاووڵاتییان
ده‌توانن راسته‌وخۆ پكشنین ئه‌نجام بده‌ن.
عه‌مید ئیسماعیل وتی، ئه‌م هه‌نگاوه كارئاسانییه‌كی زۆر بۆ هاووڵاتیان ده‌كات
كه دوای پكنینی چاو راسته‌وخۆ رێكاره‌كانی ده‌رهێنان و نوێكردنه‌وه‌ی مۆڵه‌تی شۆفێریی
ده‌ستپێبكه‌ن.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP