كه‌ركوك ـ 10 حاڵه‌تی كۆلێرا تۆماركرا

تەندروستی
22:19 - 2022-07-03

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 3-7-2022، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عیراق رایگه‌یاند، 21 حاڵه‌تی نوێی توشبووی په‌تای كۆلێرا له‌چه‌ند پارێزگایه‌كی عیراق تۆمار كراون.

د.ره‌با فه‌لاح حه‌سه‌ن ئه‌ندامی تیمی راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عیراق رايگه‌یاند: 21 حاڵه‌تی نوێی توشبوون به‌ كۆلێرا تۆماركراون، هاوكات له‌و ژماره‌یه‌ (كه‌ركوك 10 حاڵه‌ته‌، زیقار 7 حاڵه‌ته‌، به‌غدا 2 حاڵه‌ته‌، ره‌سافه‌ 1 حاڵه‌ته‌، كه‌رخ 1 حاڵه‌ته‌، واست-یش 1 حاڵه‌ت) تۆمار كراون.

وتیشی: كۆی ژماره‌ی توشبووان به‌ په‌تایی كۆلێرا بریتییه‌ له‌ 260 حاڵه‌ت كه‌ دوو حاڵه‌تی مردنیش تۆماركراون، یه‌كێكیان له‌ به‌غدا و ئه‌وه‌ی دیكه‌ی له‌ كه‌ركوكه‌.

ره‌با فه‌لاح ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: سێ حاڵه‌تی نوێ و حاڵه‌تێكی گیانله‌ده‌ستدان به‌ په‌تایی تایی خوێن به‌ربوون تۆماركرا، هاوكات ئاماری توشبووانی ئاشكراكرد كه‌ بریتییه‌ له‌ 230 حاڵه‌تی توشبوو و 38 حاڵه‌تی گیانله‌ده‌ستدان.

 

 

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP