كالفین فیلیپس په‌یوه‌ندی به یانه‌ی مانچسته‌ر سیتیه‌وه كرد
یانه‌ی مانچسته‌ر سیتی به ره‌سمی گواستنه‌وه‌ی كالفین فیلیپسی ئینگلیزی و یاریزانی هێڵی ناوه‌راستی یانه‌ی لیدز یونایتدی راگه‌یاند. له به‌یاننامه‌یه‌كدا كارگێری سیتیزن بلاویكرده‌وه فیلیپس به‌رامبه‌ر به به 45 ملیۆن پاوه‌ند و بۆ ماوه‌ی 6 ساڵ درێسی یانه‌كه‌یان ده‌پۆشێت. فیلپسی ته‌مه‌ن 26 ساڵ به‌یه‌كێك له باشترین یاریزانه‌كانی هێڵی ناوه‌راستی ئینگلته‌را داده‌نرێت و له‌گه‌ڵ یانه‌ی لیدز یونایتد له 8 وه‌رزی رابردوو به‌شداری 235 یاری كردووه و 14 گۆڵی تۆماركردووه و 14 گۆڵیشی دروستكردووه.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP