نرخی دۆلار دیسان بەرزبونەوەی تۆماركرد

ئابوری
08:48 - 2021-01-18

ئەمڕۆ دوو شەممە 18-1-2021، نرخی هەر 100 دۆلارێكی ئەمریكی لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان گەیشتە 145هەزار دینار.
ئەمڕۆ نرخی دۆلار بەرزبوونەوەی بە خۆوە بینیوە و لە ئێستاشدا بەهای 100 دۆلاری ئەمریكی لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان  145 هەزار دینارە و بەراورد بە دوێنێ هەزار دیناری عیراقی بەرزبووەتەوە.
هەروەك، ئەمڕۆ بەهای یۆرۆ 174 هەزار و 750 دینار و بەهای پاوەند 195 هەزار و 750 دینار و لیرەی توركی 19 هەزار و 500 دینار و تمەنی ئێرانی 6 هەزار و  500 دینارە.
ئەمە لە كاتێكدایە چەند رۆژێكە نرخی دراوەكان بەگشتی و دۆلار بە تایبەتی لە بازاڕەكانی عیراق و هەرێم جێگیر نییە و لە بەرزبوونەوەدایە، هۆكارەكەشی بۆ پڕكردنەوەی كۆرتهێنانی بودجەی ساڵی 2021 دەگەڕێنرێتەوە.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP