بەهای دینار تا سێ ساڵی تر بەشێوەی ئێستا دەمێنێتەوە

عێراق
10:24 - 2021-01-18

پێشبینیی دەكرێت بەهای دیناری عێراقی تا سێ ساڵی داهاتوو بەو شێوەیەی لە پرۆژەیاسای بودجە جێگیركراوە، بمێنێتەوە.
لەو بارەیەوە، شیروان میرزا، ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند، بەهای دیناری عێراقی لە ئەنجومەنی نوێنەران دەستكاری ناكرێت، حكومەتی عێراقیش دەستكاری بەهای دینار ناكات، پێشبینیش دەكرێت تا سێ‌ ساڵی داهاتوو بەهای دینار بەو شێوەیەی لە پرۆژە یاسای بودجەی عێراق بۆ ساڵی ٢٠٢١ كە بە ١٤٦ هەزار دینار جیًگیركراوە، وەك خۆی بمێنێتەوە و دەستكاری نەكرێت.
سەبارەت بە سودەكانی هێشتنەوەی بەهای دیناری عێراقی بەرامبەر دۆلاری ئەمریكی وەك ئێستا، شیروان میرزا رونیشیكردەوە، بە دابەزینی بەهای دینار حكومەت پارەیەكی زۆری دەستدەكەوێت، بەو بڕە پارەیەش كورتهێنان پڕدەكاتەوەو دەبێتە هۆی ئەوەی كاڵای ناوخۆیی كێبڕكێی كاڵای بیانی بكات، بردنەدەرەوەی دیناریش بۆ وڵاتانی دراوسێ ڕادەگرێت.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP