یاساكانی تین هاك بۆ مانچسته‌ر یونایتد
ئاكۆ بیبانی
تین هاگی هۆڵه‌ندی و راهێنه‌ری یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتدی ئینگلیزی سه‌ركردایه‌تی شه‌یتانه سوره‌كان ده‌كات له وه‌رزی نوێ‌دا و له‌و پێناوه‌دا چه‌ندین یاسای نوێی له یانه‌كه دروست كردوه‌و هیچ یاریزانێكیش له‌سه‌روی یاساكانه‌وه نابێت ، سه‌رجه‌م خاڵ و كۆت و به‌نده‌كانیش له پێناو ئه‌وه‌یه مانیۆ بگه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌ر رێچكه‌ی سه‌ركه‌وتنه‌كان .
یه‌كه‌م خاڵ كه تین هاكی راهێنه‌ر جه‌ختی له‌سه‌ركردۆته‌وه ، رێگه به‌هیچ یاریزانێك نادرێت له راهێنانه به كۆمه‌ڵه‌كانی یانه‌كه دوابكه‌وێت یاخود له كۆبونه‌وه گرنگه‌كانی تایبه‌ت به تیپی تۆپی پێی یانه‌كه به‌شدار نه‌بێت ، ئه‌و یاریزانانه‌ی كه دوا ده‌كه‌ون بێ گومان به‌توندی سزاده‌درێن و له‌ئه‌گه‌ری چه‌ن باره‌كردنه‌وه‌ی ئه‌وا ریگا ده‌كێشێت بۆ دوورخستنه‌وه ...
یه‌كێكی دیكه له بڕیاره قورسه‌كانی تینگ هاك كه پێده‌چێت ئه‌مه‌یان به ئاسانی جێبه‌جێ نه‌كرێت ، قه‌ده‌غه‌كردنی خواردنه‌وه كحولیه‌كانه له‌و هه‌فته‌یه‌ی كه تیپه‌كه یاری هه‌یه ئه‌مه‌ش له پێناو پارێزگاری كردنه له جه‌سته‌ی یاریزانان و كۆبیریان ...
ژه‌مه خواردنی پێویست به یاریزانان یه‌كێكه له هۆكاره گرنگه‌كانی به‌هێزی جه‌سته‌ی یاریزانان ، تین هاك بۆ ئه‌مه‌شیان بیرۆكه‌ی خۆی هه‌یه ، رێگه نادات هیچ یاریزانێك به‌هه‌ره‌مه‌كی هانا ببات بۆ مه‌تبه‌غ و خواردنی جۆراوجۆر به‌ڵكو سیسته‌مێكی خۆراكی بۆ یانه‌كه ده‌چه‌سپێنێ و سه‌رجه‌م یاریزانان ده‌بێت پابه‌ندی بن .
نهێنی ژووری جل گۆڕینی یاریزانان هۆكارێكی سه‌ره‌كیه بۆ ته‌بای و برایه‌تی یانه‌كه و دروست بوونی خۆشه‌ویستی و هاوسۆزی له نێوان یاریزانان ، به پێچه‌وانه‌وه دزه‌پێكردنی زانیارییه‌كان بۆ سه‌ر ڕووپه‌ڕی رۆژنامه‌كان ده‌بێته هۆی لێكترازان و دروست بوونی كێشه له نێو ماڵی یانه‌كه ، هه‌ربۆیه تین هاگ رێگا نادات هیچ زانیارییه‌كی نێو یانه‌كه له لایه‌ن یاریزانانه‌وه ده‌زه‌ی پێ بكرێت به پێچه‌وانه‌وه دووچاری سزای توند ده‌بنه‌وه .
تین هاك داوا له یاریزانان ده‌كات ، هه‌ر یاریزانێك ناره‌زایه‌تی هه‌بێت یاخود گله‌ییه‌كی هه‌بێت ناكرێت لای بریكاره‌كه‌ی یاخود یاریده‌ده‌ره‌كانی باسی بكات له‌وێشه‌وه دزه بكات بۆ ناوه‌نده جیهانیه وه‌رزشییه‌كان
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP