باڵیۆزی پێشووتری ئه‌مریكا له توركیا، جیمس جێفری، ئاماژه‌ی بۆئه‌وه كرد، كه ئه‌و كه‌سانه‌ی له رابردوودا عاشقی توركیا بوون له واشنتۆن، له ئێستادا به ئاراسته‌ی پێچه‌وانه دژی وه‌ستاونه‌ته‌وه.
هه‌روه‌ك، پێشبینی په‌یوه‌ندییه‌كی باشیشی له‌نێوان واشنتۆن و ئه‌نكه‌ره له سه‌رده‌می جۆ بایدن سه‌رۆكی نوێی ئه‌مریكادا نه‌كرد.
جێفری روونشیكرده‌وه، كڕینی سیستمی به‌رگریی موشه‌كی ئێس 400 ی روسیایی، له‌لایه‌ن توركیاوه، له مێژووی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان ئه‌مریكاو توركیادا له رۆژی دروستبونییه‌وه تائێستا، گه‌وره‌ترین زه‌بر بوه له‌و په‌یوه‌ندییانه.
نه‌یشارده‌وه‌ش، كه گه‌شبین نیه سه‌باره‌ت به داهاتووی په‌یوه‌ندییه‌كانی واشنتۆن و ئه‌نكه‌ره له سه‌رده‌می سه‌رۆكایه‌تیی جۆ بایدن دا.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو كه، هه‌ر له ساڵی 1983 ه‌وه كه پۆستی باڵیۆزی وڵاته‌كه‌ی وه‌رگرتوه له توركیا، تائێستا، ئه‌مه یه‌كه‌مینجاره، ئاستی قه‌یرانی په‌یوه‌ندییه‌كانی واشنتۆن و ئه‌نكه‌ره له‌و ئاسته‌ی ئێستایدا ببینێت.
جێمس جێفری، كه هاوكات نێرده‌ی تایبه‌تی پێشووی وڵاته‌كه‌ی بو له سوریادا، سه‌رنجی بۆئه‌وه‌ش راكێشا، كه هۆیه‌كی دیكه‌ی قه‌یرانی په‌یوه‌ندیی نێوان ئه‌مریكاو توركیا، پشتیوانی ئه‌مریكا بو له هێزه‌كانی سوریای دیموكرات، به‌رهه‌ڵستیكردنی ئه‌و هێزه هاوپه‌یمانه‌ی ئه‌مریكاش له‌لایه‌ن توركیاوه، ئه‌وه‌نده‌ی دیكه په‌یوه‌ندییه‌كانی ئه‌و دوو وڵاته‌ی ئاڵۆزتر كرد‌و ئه‌و ئاڵۆزییه‌ش ئۆپراسیۆنی سه‌ربازیی (كانی ئاشتیی) له ساڵی 2019لێكه‌وته‌وه.
باسی له‌وه‌ش كرد، كه سیاسه‌تی (سفر كردنه‌وه)ی كێشه‌كان، كه توركیا له رابردوودا، په‌یڕی ده‌كرد، گۆڕا بۆ سیاسه‌تی (سفركردن)ی دراوسێ، ئه‌ویش به‌هۆی كێشه به‌رده‌وامه‌كانی ئه‌نكه‌ره له‌گه‌ڵ وڵاته دراوسێكانی دا.
هه‌ره‌ك، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆكی توركیای به پیاوێكی زۆر (مێشك ره‌ق و لووتبه‌رز) ناو برد، كه ناتوانرێت، پێشبینی ره‌فتاره‌كانی بكه‌یت و به ساناییش مل بۆ چاره‌سه‌رێك نادات كه قازانجی هه‌مو لایه‌كی تێدا بێت، به‌ڵكو ئه‌و پیاوه له‌و كه‌سانه‌یه، هه‌تا كه‌ڵبه‌ی پیشان نه‌ده‌ی پاشه‌كشێ ناكات.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP