فشاره نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و كاردانه‌وه‌ی میدیا جیهانییه‌كان كاریگه‌ری له‌سه‌ر لابردنی ئابڵوقه له‌سه‌ر غه‌ززه هه‌بووه، لەوچوارچێوەیەشدا شه‌وی رابردوو له رێگه‌ی حه‌وت سه‌كۆی ئاسمانییه‌وه خۆراك و پێداویستی رۆژانه بۆ خه‌ڵكی برسی غه‌زه هه‌ڵدرانه خواره‌وه.
به‌پێی راپۆرتی میدیا جیهانیییه‌كان، هه‌رچه‌نده بڕ‌ی خۆراكه‌كه كه‌متره له (0.2%)ی پێویستییه‌كانی خه‌ڵك، به‌ڵام كاریگه‌ری له‌سه‌ر ژیانی خه‌ڵكی برسی غه‌ززه دروست ده‌كات.
له‌ژێر كاریگه‌ریی فشاره نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و كاردانه‌وه‌ی میدیا جیهانییه‌كان، سه‌ره‌نجام به‌یانی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه ئابڵوقه‌ی له‌سه‌ر كه‌رتی غه‌زه هه‌ڵگیراو به ده‌ستپێشخه‌ریی وڵاتانی عه‌ره‌بی و ره‌زامه‌ندی ئیسرائیل رێگه‌درا به‌چوونه ناوه‌وه‌ی خۆراك به كه‌رتی غه‌ززه، ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه، شه‌وی رابردوو له‌ڕێگه‌ی ئاسمانه‌وه خۆراك بۆ خه‌ڵك هه‌ڵدرایه خواره‌وه، هه‌چه‌نده به‌شه‌كه كه‌م بوو بۆ هه‌ر هاووڵاتییه‌ك 6 گرام بوو، به‌ڵام كاریگه‌ری هه‌بوو.
به‌گوێره‌ی چه‌ند راپۆرتێكی هه‌واڵ ئه‌م رێوشوێنه نوێیه به ئامانجی كه‌مكردنه‌وه‌ی برسێتیه به‌شێوه‌یه‌كی رێژه‌یی، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئێستا چاره‌سه‌ری برسێتی خه‌ڵكی غـــــــه‌ززه ناكات و به‌پێی هه‌موو لێكدانه‌وه‌كان چاره‌سه‌ری بنه‌ڕ‌ه‌تی كردنه‌وه‌ی ده‌روازه زه‌مینیه‌كان و گه‌یشتنی لانیكه‌م پێنج سه‌د بارهه‌ڵگر خۆراك و پێداویستییه له‌ڕ‌ۆژێكدا، كه تائێستا دیارنییه رێككه‌وتن و ده‌ستوه‌ردانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌رێك به‌كوێ ده‌گات.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP