نەتەنیاهۆ نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان به‌ درۆزن تۆمه‌تبار ده‌كات

جیهان
21:00 - 2025-07-27



بنیامین نەتەنیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل نەتەوە یەکگرتوەکانی به‌ بڵاوكردنه‌وه‌ی درۆو بیانو هێنانه‌وه‌ تۆمه‌تبار كردو رایگه‌یاند، ڕێگای سەلامەت و مۆڵەتپێدراو هەن بۆ تێپەڕبوونی کاروانی هاوکارییە مرۆییه‌کان".

ئەمڕۆ 27ی ته‌موزی 2025 بنیامین نەتەنیاهۆ، سه‌ردانی بنكه‌ی بنکەی ئاسمانی (رامۆن)ی وڵاتەكەی كردو ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌كرد كه‌:" پابەندن بە دابینکردنی هاوکاریی مرۆیی بۆ كەرتی غەززە، به‌ڵام نەتەوەیەکگرتووەکان بیانو دەهێنێتەوەو درۆ بڵاودەکاتەوە سەبارەت بە ڕێگریکردن لە چونەژورەوەی هاوکارییە مرۆییەکان."

ئه‌وه‌شیخسته‌ڕو كه‌:" وێڕای بەردەوامیی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانیان لە كەرتی غەززە،  ڕێگای سەلامەت و مۆڵەتپێدراو هەن بۆ تێپەڕبوونی کاروانی هاوکارییەکان"

دووپاتشیكرده‌وه‌ كه‌:" لە شەڕی غەززەدا پێشکەوتن بەدەستدەهێنن و دانوستانەکانش به‌رده‌وامن بۆ ئازادکردنی بارمتەکان."

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP