به‌پێی سه‌رچاوه رۆژنامه‌وانییه جیهانییه‌كان سوپای شاهانه‌ی تایلاند، له چوارچێوه‌ی ئاماده‌كارییه‌كانی بۆ هێرشێكی فراوانی زه‌مینی، له‌نزیك سنووره‌كانی له‌گه‌ڵ كه‌مبۆدیا ده‌ستیكردووه به جێگیركردنی ژماره‌یه‌كی زۆری تانك و زریپۆش، كه چاودێران ئه‌و هه‌نگاوه به پێشهات و په‌ره‌سه‌ندنێكی مه‌ترسیدار ناوده‌بن كه پێشبینیده‌كرێت روبه‌ڕووبوونه سه‌ربازییه‌كانی هه‌ردوو وڵات فراوانتر ببێت.
ئه‌و سه‌رچاوانه باس له‌وه‌ده‌شكه‌ن سوپای تایلاند ژماره‌یه‌كی زۆری زریپۆشی له جۆری (T-84 Oplot-T) و ئۆتۆمۆبیلی گواستنه‌وه‌ی سه‌ربازیی و یه‌كه‌ی پشتیوانیی لۆجستی و ئه‌ندازیاری بواری سه‌ربازیی بۆ سه‌رسنوور گواستووه‌ته‌وه.
ئه‌م جموجۆڵه سه‌ربازییانه‌ش له‌دوای چه‌ند رۆژێك له تۆپباران و بۆردومانی فڕۆكه‌ی سه‌ربازیی نێوان هه‌ردوو وڵات دێت.
چاودێرانش هۆشداریی ده‌ده‌ن له‌وه‌ی ئه‌گه‌ر به په‌له ئاگربه‌ست رانه‌گه‌یه‌ندرێت و دۆخه‌كه هێورنه‌كرێته‌وه، ره‌نگه ناوچه‌كه به‌ره‌و روبه‌ڕووبونه‌وه‌یه‌كی كراوه بڕوات.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP