ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق رایگه‌یاند، 10ی تشرینی یه‌كه‌می ئه‌مساڵ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق به‌رێوه‌ده‌چێت.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق له كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆیدا، ده‌نگی دا له‌سه‌ر واده‌یه‌كی نوێ بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار به ئاژانسی ره‌سمیی عێراق (واع)ی راگه‌یاندووه كه له كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆدا، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران میوانداریی ئه‌ندامانی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی كردووه و دوای گفتوگۆكردن ده‌رباره‌ی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت حكومه‌ت ده‌نگی دا له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كه له 10-10-2021 ئه‌نجام بدرێت.
پێشتر كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان هه‌مان واده‌ی بۆ ئه‌نجامدانی پرۆسه‌كه وه‌ك واده‌یه‌كی نوێ له بری مانگی حوه‌زه‌یرانی 2021 دیاری كردبوو، ئه‌مڕۆش ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران له‌سه‌ر پێشنیازی كۆمسیۆن واده‌كه‌ی بۆ 10-10-21021 دواخست.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP