وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی و ژینگه‌ی عیراق هۆشداری دا له سه‌رهه‌ڵدانی شه‌پۆلێكی تری قورسی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌سه‌رجه‌م وڵات.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی و ژینگه‌ی عیراق له به‌یاننامه‌یه‌كدا هۆشداری داوه له هاتنی شه‌پۆلێكی نوێی مه‌ترسیداری ڤایرۆسی كۆرۆناو ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌كردوه كه، وه‌ك وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی و له چوارچێوه‌ی به‌رپرسیارێتیی نیشتمانیی خۆیدا، هۆشیاركردنه‌وه‌ی هاوڵاتییانه له هه‌ر مه‌ترسییه‌ك له‌باره‌ی ته‌ندروستیی و ژینگه‌وه كه‌رووبه‌ڕویان ده‌بێته‌وه.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه‌ی عیراق راشیگه‌یاندووه، به‌هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی رێژه‌ی توشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنا له زۆرێك له وڵاتانی دونیا‌و خۆگۆڕینی ڤایرۆسه‌كه له چه‌ند وڵاتێكدا، بۆیه رێكخراوی ته‌ندروستسی جیهانی هۆشداری توند ده‌دات، له‌به‌ر ئه‌م هۆكارانه‌ی لای خواره‌وه:
یه‌كه‌م: كه‌مبوونه‌وه‌ی به‌رگری جه‌سته، هه‌روه‌ها تائێستا به ته‌واوه‌تی نازانرێت ئه‌و كه‌سانه‌ی بۆ جارێك توشی ڤایرۆسه‌كه‌بوون و چاكبوونه‌ته‌وه، بۆ جارێكی تر توشده‌بنه‌وه یان نا، بۆیه پێویسته به‌رده‌وامبین له خۆپاراستن كه له ئێستادا له عیراق تاكه رێگه چاره‌یه.
دووه‌م: خۆگۆڕینی ڤایرۆسی كۆرۆنا له چه‌ند وڵاتێك ئه‌مه‌ش بۆ خۆی مه‌ترسییه‌كی تره، وه‌ك ئه‌وه‌ی له به‌ریتانیا و باشوری ئه‌فریقا و به‌رازیل و ژاپۆن روویدا، كه وایكرد به خێراتر ڤایرۆسه‌كه بڵاوبێته‌وه، ئه‌مه‌ش مه‌ترسیه‌كی تره‌و ئه‌گه‌رێكی زۆر نزیكه كه بگاته عیراقیش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌و جۆره گۆڕاوه‌ی ڤایرۆسه‌كه له چه‌ند وڵاتێكی دراوسێی عیراق تۆماركراوه.
سێیه‌م: پێویسته بۆ رووبه‌ڕوبوونه‌وه‌و خۆپاراستن له ڤایرۆسه‌كه هاوكاریی و هه‌ماهه‌نگی ته‌واو له نێوان سه‌رجه‌م ده‌زگاكانی حكومه‌ت و وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیدا هه‌بێت تاكو پێكه‌وه بتوانرێت رێگه له بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه بگیرێت و ژماره‌ی توشبووان به‌شێوه‌یه‌ك نه‌بێت كه له ده‌ست ده‌ربچێت و دواتر كاره‌ساتی لێبكه‌وێته‌وه.
چواره‌م: كردنه‌وه‌ی سه‌رجه‌م شوێنه ئاینییه‌كان وه‌كو مزگه‌وت و كڵێسا‌و گه‌ڕانه‌وه‌ی ژیانی ئاسایی بۆ فه‌رمانگه‌و بازاڕ‌و شوێنه گشتییه‌كان، ده‌بێته هۆی دروستبوونی قه‌ره‌باڵغییه‌كی زۆر له‌و ناوچانه‌و پابه‌ند نه‌بوون به رێنماییه ته‌ندروستییه‌كان واده‌كات كه مه‌ترسی گه‌وره دروستده‌كات بۆ زیاتر بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP