جومانە غەلای، وتەبێژی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق، رایگەیاند: كۆمسیۆن خشتەی كارەكانی درێژكردووەتەوە ئەوەش بەهۆی درێژكردنەوەی ماوەی نوێكردنەوە و تۆماركردنی هاوپەیمانێتییەكان لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانەوە بۆ ماوەی دوومانگ.
رونشیكردوەتەوە: بڕیاری درێژكردنەوەی ماوەی تۆماركردنی هاوپەیمانێتییەكان بۆ هەڵبژاردنی پێشوەختە بۆ ئەوەیە هەلی زیاتر بدرێتە پارتەكان بۆ تۆماركردنی هاوپەیمانێتییەكانیان بۆ هەڵبژاردنی پێشوەختە.
وتەبێژی كۆمسیۆن ئەوەشی خستوەتەڕوو كە "438 پارت داوای تۆماركردنیان كردووە، لەناویاندا 45 لایەن كە خواستی خۆیان بۆ بەشداریكردن لە هەڵبژاردنی پەرلەمان دەربڕیوە، هەروەها 232 پارت تۆماركراو و 67 حیزبیش كە لە قۆناغی دروستبووندایە".
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP