ژن بوونه‌وه‌رێكی لێورێژ له هه‌ست و سۆزه، بۆیه به شێوه‌یه‌كی سروشتی گرنگترین شته‌كان بۆ ئه‌و شته مادییه‌كان نین، به‌ڵكو هه‌میشه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ به‌ها ڕۆحییه‌كان و هه‌موو ئه‌و شتانه‌دا ده‌كات كه ڕه‌نگدانه‌وه‌ی سۆز و خۆشه‌ویستین، مه‌رج نییه هه‌ر دیاری و به‌خششی ماددی بن، بۆ نموونه ژن هه‌میشه حه‌زی له قسه‌كردنه له‌سه‌ر پڕۆژه‌كانی ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر هه‌واداری ئه‌و كاره‌ش نه‌بیت.
لێره‌دا 4 شت ده‌خه‌ینه‌ڕوو كه ئافره‌ت خوازیاره پیاو به‌بێ پێوتن ئه‌نجامیان بدات
1_چوونه ده‌ره‌وه و ریكخستنی ژوانێك هه‌میشه گرنگه خۆشه‌ویستی پڕۆسه‌ی هاوسه‌رگیریت نوێ بكه‌یته‌وه، هه‌ندێك له خانمان حه‌زیان له سوپرایزه‌كانه، هه‌ندێكیشیان حه‌زیان لێی نییه، به‌ڵام هه‌موو كه‌سێك حه‌زی له ژوانێكی تایبه‌ته به تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی كه پیاو كاتێكی زۆری ده‌وێت تا ڕێكیان بخات، بۆیه‌گرنگه پیاو چوونه ده‌ره‌وه و ژوانێك بۆ هاوسه‌ره‌كه‌ی بكات به سوپڕایز به‌م شێوه‌یه نزیكبوونه‌وه‌ی زیاتر له ڕووی هزر و روحه‌وه له‌نێوانیان درووستده‌بێت.
2_ ده‌ستخۆشی لێ‌كردن و ستایشكردن ستایش و ده‌ستخۆشی متمانه‌ی زیاتر ده‌به‌خشێت به ئافره‌ت، بۆنموونه گه‌ر تۆی پیاو به خانمه‌كه‌ت بڵێی به‌بێ ماكیاژكردن زۆر جوان ده‌رده‌كه‌وێت، یان له‌پای كار‌و ئه‌ركه‌كانی ستایشی بكه‌یت، بۆت ده‌ره‌كه‌وێت كه چه‌ند كاریگه‌ری ئیجابیت له‌سه‌ری جێهێشتووه.
3_ نامه‌ی دڵگیر وشادی به‌خشی بۆ جێبهێڵه ناردن و جێهێشتنی نامه و مه‌سجی دڵگیر و شادی به‌خش بۆ ژنان ئه‌فسونێكی تایبه‌تی هه‌یه و نه‌رم ونیانیییه‌كی زیاتریان پێده‌به‌خشێت، په‌یامی شیرین وا له ژن ده‌كات هه‌ست به‌وه‌بكات كه‌سێكه له‌لایه‌ن هاوسه‌ره‌كه‌یه‌وه جێی بایه‌خه و بۆی گرنگه، ئه‌مه‌ش ده‌توانێت ئاستی سترێس به‌ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو كه‌م بكاته‌وه، بۆنموونه ده‌توانیشت ئه‌م ده‌سته‌واژانه‌ی له‌نامه‌یه‌كدا بۆ بنێریت ((خۆشمه‌وێیت)یان(تۆ جوانترینی )) یان ((بیرته‌كه‌م و له‌یادمای )) هتد ..
4_ پانتایی و ده‌رفه‌تی تایبه‌تی خۆی پێببه‌خشه، وه‌ك چۆن پیاوان ناوبه‌ناو خواستیان له‌سه‌ر ئه‌وه‌یه بۆماوه‌یه‌ك به‌ته‌نیابن،ژنانیش به‌هه‌مان شێوه حه‌زیان لێیه جاروبار به‌ته‌نیابن و له‌گه‌ڵ خۆیاندا گفوتگۆیه‌ك بكه‌ن، بۆیه پانتایی كه‌سی و تایبه‌تی شتێك نییه جێگه‌ی مشتومڕبێت ،به‌ڵكو مافێكی شتێكی سروشتییه– لێگه‌ڕێ خۆشه‌ویسته‌كه‌ت جاروبار به‌ته‌نیابێت و سه‌لیقه‌ییه كه‌سییه‌كانی خۆی تاقیبكاته‌وه، هاوسه‌رگیری راسته ژیانێكی هاوبه‌شه به‌ڵام مانای ئه‌وه نییه هاوسه‌ره‌كان 24كاتژمێر له‌ژێر چاودێری یه‌كتریدابن و هیچ ده‌رفه‌تێك نه‌بێت بۆ بیركردنه‌وه و گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ خودی خۆیان ده‌توانیت كات له‌گه‌ڵ هاوڕێكانت به‌سه‌ر به‌ریت و با ئه‌ویش كات له‌گه‌ڵ هاوڕێكانی به‌سه‌ر ببات، ئه‌مانه شتگه‌لێكی ئاسایین كه ده‌بێت له‌بیرت بێت.
ئاماده‌كردنی/كه‌میله عوسمان
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP