به‌ تۆمه‌تی وه‌رگرتنی به‌رتیل سه‌رۆكی پێشووی سه‌ندوقی خانه‌نشینی عیراق 6 ساڵ زیندانی ده‌كرێت

عێراق
17:41 - 2021-01-19

به‌ تۆمه‌تی وه‌رگرتنی پاره‌، سه‌رۆكی پێشووی سه‌ندوقی خانه‌نشینی عیراق سزای شه‌ش ساڵ زیندانی به‌سه‌ردا سه‌پێندرا.
له‌وباره‌یه‌وه‌ ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 19-1-2021 ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری عیراق ڕایگه‌یاند: به‌ تۆمه‌تی وه‌رگرتنی به‌رتیل دادگا سزای شه‌ش ساڵ زیندانی به‌سه‌ر ئه‌حمه‌د عه‌بدولجه‌لیل ئه‌سه‌دی سه‌رۆكی پێشووی سندوقی خانه‌نشینی عیراق سه‌پاند.
له‌ماوه‌ی ڕابردوودا به‌ بڕیاری دادوه‌ر، ئه‌حمه‌د عه‌بدولجه‌لیل ئه‌سه‌دی ده‌ستگیر كرابوو.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP