لیژنەی هەمواركردنەوەی دەستور لە سەرۆكایەتی كۆماری عیراق كۆتایی بەكارەكانی هێناوە و تێپەڕاندنی ئەو هەموارەش پێویستی بە رێككەوتنی لایەنە سیاسییەكان هەیە.
لەو بارەیەوە، موحسین سەعدون ئەندامی لیژنەكە، رونیكردەوە لیژنەكەیان بەسەرۆكایەتی عەلی شوكری و ئەندامێتی 25 پسپۆڕی باڵای یاسایی، كارەكانیان كۆتایی پێهێناوە .
وتیشی: لەو ماددانەی داوای هەمواركردنەوەیان كردوە، پێشنیازیانكردوە پەرلەمان بۆ 180 ئەندام و مادەی 76ی تایبەت بە گەورەترین كوتلەش كە حكومەت پێكدەهێنێت، هەمواربكرێتەوە .
باسی لەوەشكرد، گرنگترین دانوستانەكانیان تایبەت بووە بەو مادە دەستورییەی كە تایبەتە بە دامەزراندنی ئەنجومەنی فیدراڵی كە تائێستا دانەمەزراوە و هاوشێوەی ئەنجومەنی پیرانە و دەبێتە تەواوكاری كارەكانی پەرلەمان .
ئاشكراشیكرد هەر لە چوارچێوەی هەمواركردنەوەی دەستوردا پێشنیازیانكردوە دەسەڵاتی زیاتر بە سەرۆكایەتی كۆمار بدرێت .
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP