عەبدولحسێن هینداوی، راوێژكاری سەرۆك وەزیرانی عێراق بۆ كاروباری هەڵبژاردنەكان لە بەیاننامەیەكدا رونیكردەوە، كە چارەسەركردنی كێشەی یاسای دادگای فیدڕاڵی دەبێتە هۆی بەدیهێنانی پاك و بێگەردی لە هەڵبژاردنی پێشوەختەدا .
راشیگەیاند دەبێت هەڵبژاردنەكانی داهاتوی پەرلەمانی عێراق هەڵبژاردنێكی پاك وبێگەر بێت و پێویستە رێوشوێنی توند بگیرێتەبەر بۆ ئەوەی هیچ ساختەكارییەك لە هەڵبژاردنی داهاتوی پەرلەمانی عێراق ئەنجام نەدرێت.
داواشی كرد، نەتەوەیەكگرتوەكان و چاودێرانی نێودەوڵەتی رۆڵێكی كارا و گرنگ لە چاودێریكردنی هەڵبژاردنی پێشوەختی پەرلەمانی عێراق بگێرێن.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP