پارێزه‌ری خۆبه‌خشی دۆسییه‌ی جوتیارانی كوردستان له‌به‌غدا، سوپاسی د. به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆماری عێراق ده‌كات، كه‌هاوكاریان بووه بۆ وه‌رگرتنی شایسته داراییه‌كانی جوتیارانی هه‌رێم.
به‌شدار حه‌سه‌ن پارێزه‌ری خۆبه‌خشی دۆسییه‌ی جوتیارانی كوردستان له‌به‌غدا، له‌په‌یامێكدا سوپاسی سه‌رۆك كۆماری عێراق ده‌كات، كه‌هاوكارو پاڵپشتیان بووه، بۆ وه‌رگرتنی شایسته داراییه‌كانی ساڵانی 2014 و 2015 و 2016ی جوتیارانی هه‌رێم.
ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد، هه‌فته‌ی داهاتوو بڕی 308 ملیار دینار، كه‌شایسته‌ی دارایی جوتیارانه ده‌گاته هه‌رێم و دابه‌شده‌كرێت.
هه‌روه‌ها سوپاسی وه‌زیری بازرگانی كرد، كه‌هاوكاربووه‌و، ڕێگریی نه‌كردوه‌و هه‌میشه له‌كۆبونه‌وه‌كاندا خۆشه‌ویستی خۆی بۆ جوتیارانی كوردستان دووپاتكردوه‌ته‌وه.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP