نه‌رمین مه‌عروف، ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق رایده‌گه‌یه‌نێت، به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی دۆلار‌و گۆڕانكاری له‌نرخه‌كه‌یدا، په‌یوه‌ندیی به‌گرژی و ئاڵۆزییه سیاسییه‌كانه‌وه‌یه.
ڕوونیشیكردوه‌ته‌وه، به‌شێك له‌هاوڵاتییان، به‌هۆی گرژی و ئاڵۆزییه‌كانی عیراقه‌وه دۆلاری زیاتر ده‌كڕن و، ترسیان هه‌یه دراوی نیشتمانی عیراق به‌هۆی ئه‌و ئاڵۆزییانه‌وه به‌های ئێستای له‌ده‌ست بدات، بۆیه ڕوو له‌گۆڕینه‌وه‌ی ده‌كه‌ن به‌دۆلار.
وتیشی، بوونی خواستی زۆر له‌سه‌ر كڕینی دۆلار، هۆكاره بۆ ناجێگیری نرخه‌كه‌ی.
سه‌باره‌ت به 200 ملیاره‌كه‌ی هه‌رێمیش رایگه‌یاند، دوای ئه‌وه‌ی دادگای فیدراڵیی عێراق، سكاڵای په‌رله‌مانتارێكی ره‌تكرده‌وه كه‌داوای ڕاگرتنی 200 ملیاره‌كه‌ی كردبوو، له‌ئێستادا هییچ بیانویه‌ك بۆ نه‌ناردنی نه‌ماوه، به‌ڵام له‌مساڵدا به‌غدا پێنج مانگ ئه‌و پاره‌یه‌ی ناردووه‌و، پێویستبوو پێشتر هه‌رێم سكاڵای تۆماربكردایه كه‌شایسته‌ی خۆیه‌تی ڕاده‌ستی نه‌كراوه.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP