هه‌په‌گه‌ كوژرانی 22 سه‌ربازی دیكه‌ی سوپای توركیا راده‌گه‌یه‌نێت

ئابوری
22:40 - 2022-08-05

هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل، كوژرانی 22 سه‌ربازی دیكه‌ی سوپای توركیا ڕاده‌گه‌یه‌نێت.

له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا، ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندن و چاپه‌مه‌نیی هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل-هه‌په‌گه‌ ڕوونیكردوه‌ته‌وه‌، له‌سێ ڕۆژی ڕابردوودا، گه‌ریلا چه‌ند چالاكییه‌كی له‌ناوچه‌كانی شه‌مزینان، زاپ و ئاڤاشین، دژی سوپای توركیا ئه‌نجامداوه‌.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، له‌ئه‌نجامی چالاكییه‌كاندا 22 سه‌ربازی سوپای توركیا كوژراون، كه‌سیانیان ئه‌فسه‌ربوون و، گورزی كوشنده‌ش له‌هێزه‌كانی سوپای توركیا دراون.

ئه‌وه‌شی خستوه‌ته‌ڕوو، سوپای توركیا نۆ جار چه‌كی كیمیایی و بۆمبی ئه‌تۆمی دژی گه‌ریلا به‌كارهێناوه‌و، 10 جار هێرشی ئاسمانییان ئه‌نجامداوه‌.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP