رێباز ره‌سول گه‌نجێكى دانيشتوى گه‌ره‌كى ئيسكانى شارى كه‌ركوكه و بارى ده‌رونى ته‌واوى نيه و ماوه‌ى زياتر له 10 رۆژه ده‌رچووه و نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه ماڵه‌وه
به‌پێى وته‌ى پۆليسى كه‌ركوك گه‌نجه‌كه دواى ده‌رچوونى له ماڵه‌وه و ديارنه‌مانى بۆ ماوه‌ى چه‌ند رۆژێ دواتر له‌نزيك وێستگه‌ى جه‌به‌ل بۆر ته‌رمه‌كه‌ى دۆزراوه‌ته‌وه
پۆليسى شاره‌كه به‌كه‌ناڵى كه‌ركوكى راگه‌ياند كه به‌هۆى به‌رزى پله‌ى گه‌رما و په‌لامارى سه‌گى به‌ره‌ڵاوه ته‌رمه‌كه‌ى رێباز شێواوه و ئه‌و ده‌نگۆيانه‌ى باس له ده‌ركردنى گورچيله‌كانى ده‌كه‌ن دوورن له راستييه‌وه
كه‌سوكاره‌كه‌ى رێبازيش له‌لێدوانێكى راسته‌وخۆدا بۆ كه‌ناڵی كه‌ركوك رايانگه‌ياند كه جارێ نازانن ته‌رمه‌كه شێوێندراوه یاخود نا
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP