سووده‌كانی راهێنانی منداڵ له‌سه‌ر پاشه‌كه‌وتكردنی پاره‌

کلتور
08:40 - 2022-08-11

سووده‌كانی  فێركردن و راهێنانی   منداڵ  له‌سه‌ر پاشه‌كه‌وتكردنی پاره‌ له‌ چه‌ند ئاستێكدا ده‌رده‌كه‌وێت كه‌ هه‌ندێكیان له‌ بیركردنه‌وه‌ی دارایی ئه‌ودا ڕه‌نگ ده‌داته‌وه‌ و هه‌ندێكیان له‌سه‌ر گه‌شه‌كردنی كه‌سایه‌تییه‌كه‌یدا ڕه‌نگ ده‌داته‌وه‌؛ بۆیه‌ ده‌توانرێت سووده‌كانی  راهێنانی منداڵان له‌سه‌ر پاشه‌كه‌وتكردنی پاره‌ به‌م شێوه‌یه‌ كورت بكرێته‌وه‌:

1-راهێنانی منداڵ له‌سه‌ر خوو و نه‌ریته‌ راست و درووسته‌كانی دارایی: یه‌كێك له‌ سووده‌كانی فێركردن و راهێنانی  منداڵ  له‌سه‌ر  پاشه‌كه‌وتكردنی پاره‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ یارمه‌تیده‌ره‌ بۆ چاندنی ئه‌م خووه‌ له‌ ڕه‌فتاره‌كانیاندا،    منداڵیش تا زووتر ڕابهێنرێت له‌سه‌ر  پاشه‌كه‌وتكردن  ئه‌نجامه‌كه‌ی باشترده‌بێت،ئه‌و منداڵه‌ی له‌سه‌ر پاشه‌كه‌وتكردنی پاره‌  له‌پێناوی ئامانجه‌كانیدا راهێنرابێت ئه‌وا  له‌داهاتوودا به‌ئاسانی به‌سه‌ر ئاسته‌گه‌كانی بازاڕكردندا زاڵده‌بێت  و ده‌توانێت به‌ چاوو هزرێكی كراوه‌تر  كاربۆ پڕۆژه‌كانی بكات، هاوكات له‌ته‌مه‌نێكی بچوكدا فێری ده‌كات كه‌ په‌یداكردنی پاره‌ چه‌ند سه‌ختی و دژواری ده‌وێت ،بۆیه‌ به‌فیڕۆی نادات. 
2-تێگه‌یشتن له‌ چۆنێتی  پلاندانان:  تێگه‌یشتنی  منداڵ له‌ چه‌مكی پلاندانان یه‌كێكه‌ له‌ گرنگترین سووده‌كانی راهێنان له‌سه‌ر پاشه‌كه‌وتكردن، له‌ ڕێگه‌ی ئه‌مه‌وه‌ منداڵ فێر ده‌بێت چۆن پلانی هه‌بێت بۆ گه‌یشتن به‌ ئامانجی دڵخوازی خۆی، جگه‌ له‌وه‌ی فێر ده‌بێت به‌رپرسیارێتی هه‌موو بڕیارێك له‌ ئه‌ستۆ بگرێت كه‌ ئه‌و ده‌یكات.
3- فێری بنه‌ما دروسته‌كانی خه‌رجكردن ده‌بێت: واته‌  یارمه‌تی منداڵ ده‌دات بڕیار له‌سه‌ر كڕینی پێداویستییه‌كانی بدات،به‌گوێره‌ی پلانێكی پێشوه‌خته‌ ،كه‌ بریتییه‌ له‌و پێداویستییانه‌ی گرنگترینن بۆ كڕین و وه‌لا نانی ئه‌و شتانه‌ی پێداویستی سه‌ره‌كی و گرنگنین، كه‌وایه‌ پاشه‌كه‌وتكردن منداڵ فێرده‌كات پاره‌كانی به‌فێڕنه‌دات بدرێت .   

ئامادةكردن/كه‌میله‌ عوسمان

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP