مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق و فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كانی عیراق، هه‌ڕه‌شه‌ی دوورخستنه‌وه‌ی ئه‌و به‌رپرسه ئه‌منییانه‌ی كردووه كه ته‌قینه‌وه‌كان له‌سنووره‌كانیان رووده‌دات و داواشی له‌ده‌زگا هه‌واڵگریییه‌كان كردووه رێوشوێنه ئه‌منییه‌كان توندتر بكه‌ن.
ئاژانسی هه‌واڵی عیراق ئه‌مڕۆ 21-1-2021، بڵاویكرده‌وه، به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌كانی ئه‌مڕۆی شاری به‌غدای پایته‌خت ، مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق و فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كانی عیراق، هه‌ڕه‌شه‌ی دوورخستنه‌وه‌ی ئه‌و به‌رپرسه ئه‌منییانه‌ی كردووه كه ته‌قینه‌وه‌كان له‌سنووره‌كانیان رووده‌دات و داواشی له‌ده‌زگا هه‌واڵگریییه‌كان كردووه رێوشوێنه ئه‌منییه‌كان توندتر بكه‌ن.
داواشیكردووه په‌ره به‌توانا هه‌واڵگرییه‌كان بدرێت و به‌رپرسانی ئه‌منیش رێگه به‌دووباره‌بوونه‌وه‌ی رووداوی له‌وشێوه‌یه‌ی ئه‌مڕۆ نه‌ده‌ن.
ئه‌مڕۆ دوو ته‌قینه‌وه‌ی خۆكوژی له‌شاری به‌غدا روویدا و به‌و هۆیه‌شه‌وه ده‌یان كوژراو و برینداری لێكه‌وته‌وه.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP