ئه‌مریكا ته‌قینه‌وه‌كانی به‌غداد ئیدانه‌ ده‌كات

عێراق
18:27 - 2021-01-21

ولایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا، ئەمڕۆ پێنجشەممە 21ی كانوونی دووەم، سەركۆنەی تەقینەوەكانی بەغدای پایتەختی فیدڕاڵی كرد.
باڵوێزخانەی ئەمریكا لەبەغدا لەراگەیەنراوێكدا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كردوه‌ كه‌، ولایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا بەتوندترین شێوە سەركۆنەی ئەو هێرشە خۆكوژییە دەكات كە ئیمڕۆ مەیدانی تەیه‌رانی پایتەختی كردە ئامانج و بەهۆیەوە دەیان هاووڵاتی سڤیل و بێتاوان بوونە قوربانی.
لەراگەیەنراوەكەدا، باڵوێزخانەی ئەمریكا هێرشەكە بە كارێكی ترسنۆكانەو قێزەون باس دەكات و جەختیشی لەسەر مەترسییەكانی تیرۆر كردوەتەوە كە بە ملیۆنان لەهاووڵاتیانی عیراق رووبەڕووی بوونەتەوە، هاوكات پرسەو سەرەخۆشی خۆشیان بۆ قوربانییانی تەقینەوەكان دەربڕیوە و هیوای چاكبوونەوەی بەپەلەش بۆ برینداران دەخوازن.

راگەیاندنی باڵوێزخانەی ئەمریكا

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP