تیرۆریستێكی پەیوەندیدار بە كردەوەكەی بەغداد دەستگیردەكرێت

عێراق
07:07 - 2021-01-23

سەرۆكی دەزگای دژە تیرۆری عێراق ڕایدەگەیەنێت تیرۆریستێكیان دەستگیركردووە كە پەیوەندی بە تەقینەوەكانی شاری بەغداوە هەبووە و جەختیشدەكاتەوە تا تۆڵەی شەهیدەكان نەكەنەوە ڕاناوەستن.

عەبدولوەهاب ساعدی سەرۆكی دەزگای دژە تیرۆری عێراقی ڕایگەیاند هێزێكی دژە تیرۆر لە بەشێكی ئۆپەراسیۆنی تۆڵەی شەهیدان تیرۆریستێكیان لەناوچەی تارمیە لە باكووری شاری بەغدا دەستگیركرد.

ئاماژەی بەوەشكرد بەڵێنمان داوە تۆڵەی شەهیدان و تۆڵەش لەو كەسانە دەكەینەوە كە بەشداربوون و دەستیان هەبووە لەو تەقینەوەیەی دوێنی بەغدا كە تیایدا 32 كەس گیانیان لەدەستدا و 110 كەسی دیكەش برینداربوون.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP