كۆتایی ئەم هەفتەیە یان سەرەتای هەفتەی داهاتوو پێداچونەوەی كۆتایی بۆ پڕۆژەیاسای بودجە دەكرێت و بۆ دەنگدان ئامادە دەكرێت .
لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق بڵاویكردەوە كە خوێندنەوەیان بۆ سەرجەم مادەكانی بودجە كردوە، لەسەر ئەو بنەمایەش كۆبونەوەكانیان چڕكردوەتەوە بەمەبەستی تەواوكردنی پێداچونەوەی كۆتایی بۆ پڕۆژەیاساكە و پێشكەشكردنی بەسەرۆكایەتی پەرلەمان كە بڕیارە لە كۆتایی ئەم هەفتەیە یان سەرەتای هەفتەی داهاتودا بێت .
سەبارەت بە پشكی هەرێمیش لەبودجە، سەرچاوەكان ئاماژە بۆ ئەوە دەكەن كە تائێستا جێگیرنەكراوە و گفتوگۆكردن لەسەر مادەكانی 10 و 11ی بودجە كەتایبەتن بەپشكی هەرێم دواخراوە تا هاتنی وەفدی هەرێم بۆ بەغدا كەچاوەڕێ دەكرێت ئەمڕۆ یان سبەی سەردانەكە ئەنجام بدەن.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP