پۆلیسی فیدراڵ له پرۆسه‌یه‌كی گه‌ڕان و پشكنیندا له كه‌ركوك ده‌ستیگرت به‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك بۆمبی چێنراو و چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی دیكه‌دا
به‌پێی به‌یاننامه‌یه‌كی پۆلیسی فیدراڵی له‌كه‌ركوك، هێزه‌كانیان، به‌رده‌وامن له ئۆپه‌راسیۆنه ئه‌منییه‌كانیان بۆ راوه‌دونانی پاشماوه‌كانی تاقمی تیرۆریستی داعش و له‌ناوبردنی حه‌شارگه‌كانیان.
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكردووه وه‌ك هێزی فه‌وجیی یه‌كی لیوای سێی پۆلیسی فیدراڵی، ئۆپراسیۆنێكی گه‌ڕان و پشكنینان به به‌شداری ده‌زگای هه‌واڵگری و فڕۆكه بێفڕۆكه‌وانه‌كان، له ناوچه‌ی “دۆڵی نویشینی سه‌ر به‌پارێزگای كه‌ركوك، ئه‌نجامدا.
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكردووه له‌و ئۆپراسیۆنه‌دا ده‌ستگیراوه به‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك بۆمبی چێنراو و چه‌ندین كه‌ره‌سته‌ی ته‌قه‌مه‌نی دیكه كه تیرۆریستانی داعش بۆ ئه‌نجامدانی په‌لاماره‌كانیان به‌كاریان ده‌هێنا.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP