له‌كه‌ركوك نرخی 100 دۆلار له‌سه‌روی 145 هه‌زار دیناره‌وه‌یه‌

ئابوری
07:59 - 2021-01-23

نرخی 100 دۆلاری ئه‌مریكی له‌ بازاڕه‌كانی كه‌ركوك به‌ 145 هه‌زار و 500 دیناری عیراقیه‌.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ نرخی 100 دۆلاری ئه‌مریكی له‌ بازاڕه‌كانی كه‌ركوك به‌ 145 هه‌زار و 500 دینار مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرێت و به‌های یۆرۆ 176 هه‌زار دینار و به‌های پاوه‌ند 198 هه‌زار دینار و لیره‌ی توركی 19 هه‌زار و 600 دینار و تمه‌نی ئێرانی 6 هه‌زار و 750 دیناره‌.
زیاتر له‌ مانگێكه‌ نرخی دراوه‌كان به‌گشتی و دۆلار به‌ تایبه‌تی له‌ بازاڕه‌كانی عیراق له‌ به‌رزبونه‌وه‌دایه‌، هۆكاره‌كه‌شی بۆ پڕكردنه‌وه‌ی كورتهێنانی بودجه‌ی ساڵی 2021 ده‌گه‌ڕێندرێته‌وه‌.


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP