بڕیاره سبه‌ینێ یه‌ك شه‌ممه ده‌ست به دابه‌شكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان بكرێت.
له‌و باره‌یه‌وه حه‌سه‌ن ڕه‌شید به‌ڕێوه‌به‌ری گه‌نجینه‌ی یه‌كی سلێمانی له‌لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاندوه ئاماده‌كاریمان كردووه بۆ دابه‌شكردنی مووچه و چه‌كی پاره له گه‌نجینه‌كانه و هیچ گرفتێك نییه و سبه‌ینێ ده‌ست به دابه‌شكردنی موچه‌ی ئه‌و وه‌زاره‌تانه ده‌كرێت كه وه‌زاره‌تی دارایی ڕایگه‌یاندووه.
حه‌سه‌ن ڕه‌شید ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكردوه مووچه وه‌ك موچه‌ی رابردوو به لێبڕینی 21% دابه‌شده‌كرێت.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP