له چوارچێوهی ههوڵهكانی پێشخستنه زانستییهكان بهتایبهت له بواری پزیشكیی، زانایانی بەریتانیا جۆره پشکنینێکی نوێی خوێنیان دۆزیوەتەوە، دهتوانێت 50 جۆری شێرپەنجە دهستنیشانبكات، پێش دەرکەوتنی نیشانەکانی ئهو نهخۆشییه.
ڕۆژنامەی "دەیلی مەیل"ی بهریتانیا ئهمڕۆ 22 ئاب 2022 لهو بارهیهوه ڕایگەیاندوه، خزمەتگوزاریی تەندروستیی نیشتمانیی لە بەریتانیا یەکەم تاقیکردنەوەی لەسەر ئەو پشکنینە لە جیهاندا ئەنجامداوە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، ئامانجی پشت پشکنینەکە ئەوەیە کە 50 جۆر شێرپەنجە دەستنیشان بکرێت پێش ئەوەی نیشانەکانیان لەسەر جەستەی مرۆڤ دەربکەون.
هەرچەندە تا ئێستا هیچ ئەنجامێکی کارەکە نییە، بەڵام توێژەران گەشبینن بەوەی کە ئەو پشکنینە توانایەکی گەورەی هەیە و پێیانوایە، دەتوانێت ڕێگری بکات لە 10%ی مردن بە شێرپەنجە.
ساڵانە تەنها لە بەریتانیا نەخۆشی شێرپەنجە نزیکەی 167 هەزار کەس دەکوژێت واته بە تێکڕا ڕۆژانە 467 کەس بهو نهخۆشییه گیان لهدهست دهدهن.
بەگوێرەی پێشبینییەکانش، ئەو تاقیکردنەوەیە کە ناوی "Holy Grail"ی لێنراوە، دەتوانێت ساڵانە لە بەریتانیا 16 هەزار کەس لە مردن ڕزگار بکات.
لە یەکەم تاقیکردنەوەکانی پشکنینەکەدا زیاتر لە ١٤٠ هەزار خۆبەخش بەشدارییان کردوهو سەدانیان لە ئەنجامی پشکنینە نوێیەکەدا ڕەوانەی پشکنینی دیکە کران، وەک پشکنینی کۆڵۆن.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP