ئه‌مڕۆ شه‌ممه كۆمپانیای سۆمۆ رایگه‌یاندووه له‌ساڵی رابردوو واتا 2020 عیراق بای ملیارێك و 96 ملیۆن و 345 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی هه‌نارده‌ی بازاڕه‌كانی جیهان كردووه‌و تێكڕای نه‌وتی هه‌نارده‌كراوی رۆژانه‌ش 2 ملیۆن و 362 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت بووه.
كۆمپانیای سۆمۆ ئاشكرایكردوه داهاتی نه‌وتی هه‌نارده‌كراوی عیراق له ساڵی رابردوودا 41 ملیار و 755 ملیۆن دۆلار بووه‌و تێكڕای داهاتی مانگانه سێ ملیار و 479 ملیۆن دۆلار بووه.
رونیشیكرده‌وه عیراق له ساڵی 2020دا رێژه‌ی زۆری نه‌وته‌كه‌ی بۆ چین و هیندستان و ئه‌مریكا ناردووه و تێكڕای نرخی مانگانه‌ی به‌رمیلێك نه‌وت به 38 دۆلار و 86 سه‌نت فرۆشراوه.
كۆمپانیای سۆمۆ ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه له 2020دا بڕی ملیارێك و 60 ملیۆن و 545 هه‌زار به‌رمیل له كێڵگه‌كانی ناوه‌ڕاست و به‌سره هه‌نارده‌ی ده‌ره‌وه كراوه و داهاته‌كه‌شی 40 ملیار و 488 ملیۆن دۆلار بووه.
هه‌روه‌ك 33 ملیۆن و 8 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت له كێڵگه نه‌وتییه‌كانی كه‌ركوك ره‌وانه‌ی به‌نده‌ری جه‌یهانی توركی كراوه و داهاته‌كه‌شی یه‌ك ملیار و 196 ملیۆن دۆلار بووه.
له‌كێڵگه‌ی نه‌وتی گه‌یاره‌ش 617 ملیۆن و 894 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت هه‌نارده كراوه و داهاته‌كه‌ی 12 ملیۆن و 765 هه‌زار دۆلار بووه.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP