وه‌زاره‌تی بازرگانیی عێراق گرانبوونی زیاتری نرخی ئاردی ره‌تكرده‌وه و ده‌ڵێت، "تاوه‌كو وه‌رزی بازاڕكردنی ئاینده ئارد دابنیكراوه."
به‌ڕێوه‌به‌ری كۆمپانیای گشتی دانه‌وێڵه له وه‌زاره‌تی بازرگانی رایگه‌یاند:" ئه‌و پڕوپاگه‌ندانه ڕه‌تده‌كه‌ینه‌وه كه ده‌ڵێن گوایه نرخی ئارد به‌رزده‌بێته‌وه بۆ 100 یان 150 هه‌زار دینار."
وتیشی: وه‌زاره‌تی بازرگانی ئاردی دابینكردووه بۆ وه‌رزی بازاڕكردنی داهاتوو و ئه‌و ئارده‌ی كه هاورده ده‌كرێت پێداویستیه‌كان پڕده‌كاته‌وه."
هه‌روه‌ها وتی "وه‌زاره‌ت چووه‌ته‌ناو چه‌ند پڕۆژه‌یه‌كه‌وه پاش ڕاستاندنی له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی وه‌زاری ئابووریه‌وه ئه‌ویش وه‌كو هاندانێك بۆ كه‌رتی تایبه‌ت."
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP