به‌پێی زانیاری هه‌واڵگری ورد‌و به‌فه‌رمان و هه‌ماهه‌نگی فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه هاوبه‌شه‌كان فرۆكه جه‌نگییه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دوو هێرشی ئاسمانی بۆ سه‌ر تیرۆریستانی داعش ئه‌نجامده‌ده‌ن.
شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منی بڵاویكرده‌وه هێرشی یه‌كه‌می فرۆكه‌كانی هاوپه‌یمانان له‌زنجیره چیای قه‌ره‌چوغ و دووه‌میش له سنوری پارێزگای كه‌ركوك ئه‌نجامدراون.
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكردوه له‌و هێرشه ئاسمانییانه‌دا 7 تیرۆریستی داعش كوژراون و 4 تونێلیش خاپوركراون كه له‌لایه‌ن ئه‌و تاقمه‌وه به‌كارهێنراون.
هاوكات به‌پێی زانیارییه‌كان هاوپه‌یمانان تیرۆریستانی داعشیان له‌ناوچه‌كانی په‌ڵكانه له‌سنوری خورماتوو كردۆته ئامانج.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP