عیراق.. پۆلیسی هاتوچۆ ده‌ست به‌سه‌ر ماتۆرسكیلی نایاسایی ده‌گرێت

عێراق
13:20 - 2021-01-23

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی گشتیی عیراق رایگه‌یاند پرۆسه‌ی ده‌ستبه‌سه‌راگرتنی ئه‌و ماتۆرسكیلانه‌یان ده‌ستپێكردووه‌ كه‌ هه‌ڵگری تابلۆی تۆماركراو نین.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی گشتی عیراق له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا بڵاویكردۆته‌وه‌ لیوا تارق ئیسماعیل به‌ڕێوه‌به‌ری هاتوچۆی گشتی فه‌رمانی به‌پۆلیسی هاتوچۆ كردوه‌ كه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر ماتۆرسكیلی نایاسایی و بێ‌ تابلۆ بگرن.
وتیشی پۆلیسی هاتوچۆ پرۆسه‌ی ده‌ستبه‌سه‌راگرتنی ماتۆرسكیله‌ نایاساییه‌كان ده‌ستپێكردووه‌.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP