وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عیراق ئاماری 24 سه‌عاتی رابردووی توشبوانی كۆرۆنای بڵاوكرده‌وه‌و رایگه‌یاند له ماوه‌ی 24 سه‌عاتی رابردوودا 778 توشبوی نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركراون.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه‌ی عیراق له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاشكرایكردوه له ماوه‌ی 24 سه‌عاتی رابردوودا 37 هه‌زارو 885 پشكنینی نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌تاقیگه‌كان ئه‌نجامدراون و 778 توشبوی نوێی په‌تای كۆرۆنا تۆماركراون و 1 هه‌زارو 546 توشبووش چاكبونه‌ته‌وه.
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكردوه به‌هۆی كاریگه‌ری ڤایرۆسه‌كه‌وه له‌ماوه‌ی 24 سه‌عاتی رابردوودا 4 توشبوو له عیراق گیانیان له‌ده‌ستداوه.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عیراق رونیكردۆته‌وه له‌ماوه‌ی 24 سه‌عاتی رابردوودا له‌كه‌ركوك 113 توشبووی نوێی ڤایرۆسه‌كه‌و 73 چاكبونه‌وه تۆماركراون.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP