سه‌رۆكایه‌تی كۆماری عێراق زیاتر له 340 سزای له‌سێداره‌دانی واژۆ كرد كه زۆرینه‌یان تایبه‌تن به تاوانه‌كانی تیرۆر و به‌شێكیشیان تاوانكارین.
سه‌رۆكایه‌تی كۆماری عێراق له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا بڵاویكردوه‌ته‌وه: سزاكانی ئه‌و تاوانبارانه جیاوازن وه‌ك تیرۆرستی و تاوانكاری و به‌پێی ده‌ستور و یاسا مه‌رسومی كۆمارییان بۆ ده‌رچوه.
به‌پێی به‌یاننامه‌كه: په‌سه‌ندكردنه‌كه دوای وردبینی كه‌یسه‌كان له‌سه‌رجه‌م لایه‌نه ده‌ستوریی و یاساییه‌كانه‌وه كراوه و تێیاندا سه‌رجه‌م رێگه‌كانی تانه‌دان كۆتاییان هاتوه و لێبوردنی گشتیش نایانگرێته‌وه.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP